دادگایەکی فیدڕاڵی لە ئەمریکا بە تۆمەتی گواستنەوەی بڕێکی زۆر لە کۆکایین
لە کۆلۆمبیاوە بۆ ئەمریکا، سزای ١١ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر جۆن فیافارا، یاریزانی
پێشووی کۆڵمبیا سەپاند.
رۆژنامەی "دەیڵی ستار"ی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە:" جۆن
فیافارا کە پێشتر لە یانەکانی ساوسهامبتۆن و پۆرتسمۆس لە خولی نایابی ئینگلیزی
یاری دەکرد و لە ٣٤ یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بەشداریکردووە، بە
دۆسیەیەکی گواستنەوەی پێنج کیلۆگرام کۆکایین لە وڵاتەکەیەوە بۆ ئەمریکا تێوەکڵاوە
".
پێشتریش ئەو یاریزانە کۆڵۆمبیە چووە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا و لە ریزەکانی
یانەی ریاڵ سۆسیداد یارکرد، لە ساڵانی نێوان ٢٠١٤ و ٢٠١٧ بەشداری لە
پاڵەوانییەتەکانی کوبا ئەمریکا کرد.