پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی شەش کەسی بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵان لە چەمچەماڵ راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" بەهاوكاری ئاسایشی شۆڕش توانرا شەش تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ دەستگیربكرێت، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون" .
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە:" دەستبەسەر سێ چەک و ئۆتۆمبێلێک گیراوە کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن تۆمەتبارەکانەوە بەکارهاتوون و لەئێستادا سەرجەمیان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە ".
کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵان گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون ".