لیوا یەحیا رەسوڵ: لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا ٣٤ تیرۆرستی داعش کوژراون

عێراق 05/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا ٣٤ تیرۆرستی داعش لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری عێراقەوە کوژراون، ٩٩ چەکداریش دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند:" لە رۆژی ١ی کانوونی دووەمەوە تاوەکو ٤ی نیسانی ئەمساڵ، لە کۆی ١٠٩ چالاکی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش ٩٩ چەکدار لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراون، ٣٤ تیرۆرستیش کوژراون".

ناوبراو راشیگەیاند:" لەو ماوەیەدا ٣٣٧ هێرشی ئاسمانی بۆسەر پێگەکانی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا