پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک دایک و کچێک بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی جوانکاری لە دوکانێکی بازاڕی رانیە دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە:" دوای لێکۆڵینەوە لەبارەی حاڵەتێکی دزیکردن لە دوکانێکی کەلوپەکی جوانکاری لە بازاڕی رانیە، شوێنی تۆمەتبارەکان ئاشکراکرا و لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین و بە بڕیاری دادوەر کچ و دایکێک بەو تۆمەتە دەستگیرکران".
ئاماژە بەوەشکراوە:" کچەکە تەمەنی ١٨ ساڵانە و بە پێی ماددەی ٤٤٦ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، لەکاتی لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەیانداناوە ".