دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پاکستان زیندانیکرابوو، قوباد تاڵەبانی بە تایبەتی سەرپەرشتی کەیسەکە دەکات.
لەو بارەیەوە عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بەBMC رایگەیاند:" قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کەیسی هاوڵاتییەکە دەکات و خەرجی هاتنەوە و دۆکیۆمێنتەکانی ئەو هاوڵاتییە لە ئەستۆ دەگرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان چەند ساڵێکە لە پاکستان زیندنیکراوە و بە وتەی خۆی وتویەتی خەڵکی شاری سلێمانییە، بەڵام کەمێک باری دەروونی تێکچووە و پچڕ پچر زانیارییەکان ئاشكرادەکات.