ئێران چەند سیخوڕێکی وڵاتانی دەستگیرکردووە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 05/04/2021

Alternate Text

بەپرسێکی ئەمنی ئێران رایگەیاند، چەند سیخوڕێکی وڵاتانیان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان سەر بە مۆسادی ئیسڕائیلە.

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای ئازەربایجان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" سیخوڕێکی ئیسڕائیل دەستگیرکراوە لەگەڵ چەند سیخوڕێکی دیکەدا کە سەر بە ئاژانسە سیخوڕیەکانی وڵاتانی جیاوازن".

لە هەمانکاتدا رەتیکردەوە کە هێزی چەکدار لە پارێزگاکەدا بوونیان هەبێت کە ئەویش دەنگۆیەکی بڵاوە لە وڵاتەکەدا.

ئەو بەڕێوەبەرە وتیشی:" ١٩ ئەندامی رێکخراوێکی تاوانکاری دەستگیرکراون کە هەستاون بە فێڵ کردن و ساختەکردن لە بانکەکانی پارێزگاکەدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا