دوو بۆمبی چێندراو بە کاروانی هاوپەیماناندا تەقیەوە

عێراق 05/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ دوو بۆمبی چێندراو بە دوو کاروانی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگای دیوانییە و بابل تەقیەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نیسان، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند:" دوو بۆمبی چێندراو بە دوو کاروانی لۆڤستی هێزەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگاکانی دیوانییە و بابل تەقیەوەتەوە".

ئەوەشهاتووە کە تەقینەوەکان زیانی گیانی و ماددی نەبووە و هێشتا بەرپرسیارانی کردەوەکە ئاشکرا نەکراون، بەڵام ئەمریکا هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت.

 



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا