هاتوچۆی هەولێر زاوایەک لەرۆژی ئاهەنگەکەیدا لەسەر سەرپێچی سزادا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نیسان، فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە
بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" کەسێکیان سزاداوە کە لەرۆژی
ئاهەنگەکەیدا ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی لێکردووەتەوە تابلۆیەکی دیکەی لە ئۆتۆمبێلەکەی
بەستووە".
هاوکات باسیلەوەشکردووە:" شۆفێرەکە دەیتوانی لەسەر بۆدی ئۆتۆمبێلەکەی
پیرۆزبایی خۆی دەرببڕێت و شوێنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بەکارنەهێنایە".