ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٥٪ی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ ٦١ دۆلار و ٥٨ سەنتی ئەمریکی دابەزی.
ئاژانسی بلومبێرگی ئابوری رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە سەروو ٦٤ دۆلار جێگیر بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ ٦١ دۆلار و ٥٨ سەنت دابەزی.
ئەوەشهاتووە، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ ٥٧ دۆلار و ٩٨ سەنتی ئەمریکی دابەزیوە، هۆکاری ئەم دابەزینەی نرخی نەوتی خاویش دەگەڕێتەوە بۆ زیا کردنی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پڵەس.