بەتۆمەتی هاندانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بۆ بەشداریکردن لە خۆپشانداندا، دادگایەکی مۆسکی سزای بەسەر تویتەردا سەپان.
ئەو دادگایەی مۆسکۆ بڕیاریداوە تا ١٥ی ئایار سزاکانی چوونە ناو تویتەر درێژبکرێنەوە، ئەمەش بەتۆمەتی هاندانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکاندا.
هەر لەو هەڵوێستەدا، دادگاکە بڕیاریداوە دوو سزای دارایی بەسەر پێگەکەدا بسەپێنێت کە پێکەوە بەهاکەی دەگاتە شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار روبڵی روسی، ئەویش بەهۆی ئەوەی پێگەکە رەتی کردووەتەوە زانیارییەکانی تایبەت بە تۆمەتەکان رەشبکاتەوە.
بەڵام لە بەرامبەردا ئۆپزسیۆنی روسی دەڵێت کە سزاکانی سەر تویتەر پەیوستن بە پشتگیریگردن لە ئەلێکسی ناڤاڵنی، سەرکردەی ئۆپزسیۆنی وڵاتەکە کە لە ئێستادا لە زینداندایە.