لەکاتێکدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی زانکۆکانی داو هەموو جۆرە کۆبوونەوەیەکی قەدەغەکرد، چەند زانکۆیەکی ئەهلی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران ئەنجامدەدەن.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە BMC راگەیاند:" ئەمڕۆ خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی دەرچوونیان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکار و میوان ئەنجامداوە".
هەرلەو بارەیەوە، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" ئەمڕۆ بەهۆی ئەنجامدانی ئاهەنگی دەرچوون و کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر خوێندکار بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزای هۆڵی هایکریستیان داوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، پێشتر زانکۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا هەموو جۆرە ئاهەنگێکی دەرچوونی خوێندکارەکانی قەدەغەکرد.