لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ بڕیاریدا

کوردستان 05/04/2021

Alternate Text

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ بڕیاریدا و رایگەیاند کە هاتوچۆ لە نێوان هەرێم وپارێزگاکانی عێراق رادەگیردرێت و بە مەرج دەبێت.

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریداوە بە:

یه‌كه‌م: راگرتنی هاتوچۆ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.

دوه‌م: ته‌نها رێگه‌ ده‌درێت به‌م كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ دیاریكراوه هاتوچۆ بكه‌ن له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌ مه‌رجێك پێویسته‌ له‌ بازگه‌كان له‌ كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن:

1 - ئاژانس و رێكخراوه‌كانی (UN) و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران و شانده‌ فه‌رمییه‌كان.
2 - ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستانن.
3 - كه‌سانی نه‌خۆش كه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
4 - بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران.

سێیه‌م: كاری بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
چواره‌م: ئه‌م به‌یانه‌ له‌ رۆژی ده‌رچونیه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا