ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیی نیشانداوە بۆ لابردنی سزاکانی سەر
ئێران بەو مەرجەی ئێران خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێبکات.
نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە:" ئەمریکا
ئامادەیە سزاکانی سەرئێران لاببات بەو مەرجەی پابەندی جێبەجێکردنی خاڵەکانی
رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ بێت".
ئەوەشی راگەیاندووە:" جگە لەو مەرجە هیچ رێگەیەکی دیکە بۆ ئێران
دانانێین و ئامادە نین سازشی بۆبکەین".