پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

شەوی رابردوو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر،بۆ بەرەنگاربوونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە راگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بازگەکانی بەڕووی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقدا داخست.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند:"لە پێناو تەندروستی شارەکەمان و هەستیاری دۆخەکە و هەڵکشان و تەشەنەکردنی شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی مەترسییەکان لەسەرگیانی هاوڵاتیان چەند بڕیارێکی نوێمان دەرکرد".
راشیگەیاند:"بریارمانداوە بە داخستنی سەرجەم بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و بە هیچ شێوەیەک رێگە بە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق نادرێت بێنە ناو شاری هەولێرەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تەنیا رێگا بەو کەسانە دەدرێت بێنە ناو شارەکەوە کە هاوڵاتی شاری هەولێرن یاخود  سەر بە ئاژانس و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانن".
جەختیشیکردەوە:" بڕیارەکە  ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چارەسەر هەیە لەگەڵ بازرگانان و وەبەرهێنان ناگرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا