ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی بەسەر بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا و چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتەدا سەپاند.
پێگەی فەرمی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە:" وڵاتەکەی
سزای بەسەر بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا و ئیسماعیل دەمیری بەڕێوەبەری و سێ کەسی پەیوەندیدار بەو
بەڕێوەبەرایەتییەدا سەپاند".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" سزاکان پێدانی هەموو جۆرە مۆڵەتێک بەو
بەڕیوەبەرایەتییە لە لایەن ئەمریکاوە و دەستبەسەرداگرتنی سەرمایەی ئەو کەسانە
دەگرێتەوە".