پیاوێکی کورد بەتۆمەتی کوشتنی ژنەکەی لە وڵاتی فەڕەنسا
لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
دەزگای لوتکە بۆ مافەکانی پەنابەران لە بڵاوکراوەیەکدا
ئاماژەی بەوەکردووە:" پیاوێکی کوردی تەمەن ٤٥ ساڵ بەتۆمەتی کوشتنی ژنە تەمەن
٣٦ ساڵانەکەی بە چەقۆ دەستگیرکراوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" ئەو خێزانە خەڵکی رۆژئاوای
کوردستانن و ماوەی چوار ساڵە لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێن و خاوەنی پێنج
منداڵن".