زانیاری نوێ لەبارەی گەشتنی گازە ژەهراوییەکەوە

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

 لێپرسراوی راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، گازی ئێس ئۆ تو گازێکی نوێ نییە و جێی مەترسی نییە بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە سوبحان حوسێن لێپرسراوی راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بە BMCی راگەیاند:" گازی ئێس ئۆ تو یەکێکە لەو گازانەی دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و زیانی بۆ تەندروستی هەیە، ئۆتۆمبێل و سوتاندنی خەڵوز و  گڕکانەکان  سەرچاوەی دەردان و دروستبوونی ئەو گازەن".
راشیگەیاند:" ئەم گازە بۆ هەرێمی کوردستان شتێکی نوێ نییە و پێویست ناکات هاوڵاتیان بترسن، چونکە بەهۆی زۆری سەرچاوەکانییەوە بەردەوام بوونی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەگەر گازەکە بەرێژەیەکی چڕ و لە ئاستێکی نزمدا روو بکاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان جێی مەترسییە، بەڵام خۆشبەختانە لە ئەگەری گەیشتنی گازەکە بە ناوچەکە، لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت و چڕییەکی کەمی دەبێت، بە شێوەیەک کە ئەگەری زۆرە هاوڵاتیان هەستیشی پێنەکەن".
لێپرسراوی راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی جەختیلەوەشکردەوە:" بەهۆی دووری مەودای نێوان هەرێمی کوردستان و سەرچاوەی گازەکە کە گڕکانی ئێتنایە لە وڵاتی ئیتاڵیا، گازەکە چڕییەکی زۆری لە دەستداوە و لە ئەگەری گەشتنی بە ئاسمانی هەرێم کاریگەرییەکی زۆر بەجێ ناهێڵێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا