ڕۆژی دووشەممە ٥ی نیسان بانکی ناوەندی پارەی خستە بازاڕەکانی
عێراقەوە، بەڵام خستنە بازاڕی ئەو بڕە پارەیە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی نرخی
دۆلار نەبوو و ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتى کردنەوەى بازاڕدا و ئاڵووگۆڕی دراوەکان نرخی
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی دراوەکان لەناو بازاڕدا:
نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی ٥ ھەزار و ٩٥٠ دینارە
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ ھەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.