قائیمقامییەتی سلێمانی راگەیاندراوێکی لەبارەی سەردانیکردنی
لیژنەکانییەوە بۆ دوکان و شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەمە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:"لە مانگی ئازاری
ئەمساڵدا لیژنە هاوبەشەکان سەردانی ٥ هەزار و ٦٥١ شوێنیان کردووە دەستیان بەسەر ٣٩
تۆن لە کاڵا و شمەکی بەسەرچووشدا گرتووە".
راشیگەیاند:"بەراورد بە مانگی رابردوو، لەم
مانگەدا ژمارەی سەردانیکردن و سەرپێچییەکان و داخستنەکان زیادیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"لە ماوەی سەردانیکردنەکاندا ٦٦٣
سەرپێچی تۆمارکراوە و ٥٧ شوێنی کاریش داخروان و دەست بەسەر ٣٦ تۆن خۆراکی
ماوەبەسەرچوودا گیراون".
ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی
شوباتدا ٥٦٣ سەرپێچی تۆمارکراوە و٤٢ شوێن داخراوە و ٣٨ ملیۆن و ٣٩٠ هەزاردیناریش
وەک سەرپێچی نووسراوە.