منداڵێک دەبێت بەژێر ئۆتۆمبێلی خاڵیەوە

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

لە رووداوێکدا لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار خاڵێک بە هەڵە خوشکەزا دوو ساڵانەکەی خۆی دەکوژێت.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناحیەی رزگاری سەربە قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سپۆڕتاج بە هەڵە لە منداڵێکی دوو ساڵان دەدات بە ناوی ئیناس محمەد حسێن و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی  نەخۆشخانەی کەلار، گیان لە دەستدا.
بە وتەی کەسوکاری منداڵەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خاڵی منداڵەکەیە و لە نزیک ماڵی خۆیان بە بێئاگایی  بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵەکەی داوە.
بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە لە قەزای کەلار بەمەبەستی توێکاری و ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٢٤ دەستی بەسەردا گیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا