قوباد تاڵەبانی: لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە داناییەكانی مام جەلال هەیە بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكان

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

لەساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە دیپلۆماسیەت و داناییەكانی هەیە بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكان لە كوردستان و عێراقیشدا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری کورد لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لە ساڵیادی هەڵبژاردنی مام بە سەرۆك كۆمار جە‌خت دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە دیپلۆماسیەت و داناییەكانی هەیە بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكان لە كوردستان و عێراقیشدا... پێویستیمان بەیەکڕیزی و وەلانانی کێشە لاوەکییەکان هەیە لەپێناو ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا