وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی گواستنەوە لێدوانی دژ بەیەک دەدەن
پێشتر وەزیری گواستنەوە
ئاماژەی بەوەکردبوو کە ئەنجامدانی نوێژی " قیامە " پیویستی بە داوای
لێبوردن نەبووە، بەڵام بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، کێ وتویەتی نوێژکردن
داوای لێبوردنی دەوێت؟
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نیسان،
ئەمیر عوسمان بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف لە بڵاوکراوەیەکدا
ئاماژەی بەوەکردووە:" وەزیری گواستنەوە تازە بەتازە دەیەوێت فێرمان بکات
مومارەسەی ئایینی لە کوردستان پیویستی بە داوای لێبوردن نییە؟ ئاخر کێ وتویەتی
نوێژکردن داوای لێبوردنی دەوێت؟
هاوکات
باسیلەوەشکردووە:" بابەتی ئەنجامدانی نوێژی " قیامە " رای جیاوازی
لێکەوتووەتەوە وپەیوەست نییە بە دروستبوونی
رق و کینە لەنێوان ئیسلام و مەسیحی".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەماوەی
چەند رۆژی رابردوودا لەکاتێکدا لیژنەی بالای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی دەرگای سەرجەم شوێنە
ئاینییەکانی دا مەراسیمی نوێژی " قیامە" لە عەینکاوە بەڕێوەچوو.