وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردووەتەوە و تێیدا توشبوون بەکۆرۆنا دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نیسان. وەزارەتی تەندروستی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:"لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٥٦ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٣٢ کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" هەر لەوماوەیەدا ١٢ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و ٢٣٨ پشکنینی نوێش ئەنجامدراون".