دوای ئەوەی مام جەلال لەماوەی سەرۆکایەتی عێراق و پێش
سەرۆکەیەتیشیدا خزمەتێکی زۆری بە گەلی عێراقکرد، بەڵام تائێستا هیچ پێگەیەکی فەرمی ئەلیکترۆنی بەناویەوە نییە.
جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق دوای ئەوەی
خزمەتێکی زۆری بە گەلی عێراق و بە تایبەت بە کوردستانکرد، بەڵام تائێستا هیچ
پێگەیەکی ئەلیکترۆنی بەفەرمی بەناوییەوە دانەندراوە بۆ ئەوەی ئەرشیفەکانی تێدا
بڵاوبکرێتەوە و کارەکانی ئەو سەرکردەیە بە نەوەی نوێ ئاشنا بکرێت.
مام جەلال، لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٣یەو لە ساڵی ٢٠٠٥دا بووە
یەکەم سەرۆککۆماری کوردی عێراق و ماوەی هەشت ساڵ لەو پۆستەدا مایەوە و
پەیوەندییەکی پتەوی لەنێوان لایەنەکانی عیراقدا دروستکردبوو.