لەكەركوك كورد یەك دەنگ نییە

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

سەرباری ئەوەی کەمتر لە سێ هەفتە بۆ تۆمارکردنی قەوارە و هاوپەیمانییەتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ماوەتەوە، تاوەکو ئێستا حزبە کوردستانییەکان لە کەرکوک بڕیاری پێکهێنانی هاوپەیمانییەتییان نەداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢١، عەلی قەڵایی، لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی ٢ی یەکێتی لەکەرکوک بە BMC راگەیاند:" لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە لە نێوان حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پرسە یەکلایی نەکراوەتەوە ".

ناوبراو راشیگەیاند:" یاسای هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق جیاوازە و پێکهێنانی هاوپەیمانییەتی گونجاو نییە ".

لەبارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەو بەرپرسەی یەکیتی ئاماژەی بەوەکرد:" رۆژی ١٧ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی حزبەکان بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ کەس ناوی خۆیان بۆ کاندیدبوون لە مەڵبەندی یەکێتی تۆمارکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکێتی ناوی کاندیدەکانی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە ".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەلبژاردنەکانی عێراق رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق دیاریکردووە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 46 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا