وەرزی دووەمی خوێندن دواخرا

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

بریکاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاتێکی کەم بۆ تەواوکردنی مەنهەجی خوێندی ئەمساڵی زۆربەی قۆناغەکان ماوە، وەرزی دووەمی خوێندن بۆ مانگی ئەیلول دواخرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢١، د. سەیوان کاکەیی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە بە BMC راگەیاند:" لەپێناو تەواوکردنی مەنهەجی ئەمساڵی خوێندن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی باشتر، بڕیاردرا وەرزی دووەمی ئەمساڵی خوێندن بۆ سەرەتای مانگی نۆ دوابخرێت و تاوەکو ١٥ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت ".

باسیلەوەشکرد:" پلانمان ئامادەکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان لە دوای رۆژی ١٠ی نیسان، کە بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا راگیرابوون، بەڵام پابەندی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەبین ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" دۆخی تەندروستی نێو خوێندنگەکان خراپ نییە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوەی خوێندگەکان تەشەنەی سەندووە و خۆێندکاران لە رێگەی کەسوکاریانەوە تێکەڵی توشبووانی ڤایرۆسەکە دەبن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا