بەهێزی بومەلەرزەکەی سلێمانی ئاشكراکرا

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر سلێمانی هەژاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نیسان، لە کاژمێر ٦:١٢ خولەکدا بوومەلەرزیەک سلێمانی هەژاند، بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC، بومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر بووە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا روویداوە.

ئەوەش ئاشکرابووە کە بومەلەرزەکە لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەدووری ٦٣ کیلۆمەتر لە سلێمانی روویداوە و لەهەمانکاتدا و لە ناوچەکانی سەیدسادق،هەڵەبجە و عەربەت هەستی پێکراوە بە هەمان هێز.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا