بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC ژمارەیەک تەقەمەنی کۆن و ماوەبەسەرچوو لەلایەن فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە نزیک
تاسلۆجە تەقێندرانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢١، سەرچاوەیەک
لە فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ بە BMC راگەیاند:" پێشتر ئەو تەقەمەنییانەی کۆن دەبوون و ماوەکانیان بەسەردەچوو بەو
کەسانە دەفرۆشرانەوە کە مس و ماددەکانی دیکەی نێو ئەو تەقەمەنییانەیان دەکڕی،
بەڵام ئێستا نافرۆشرێن و بەهۆی ئەوەی لە کۆکاکان کەڵەکەببون، لە لایەن
تیمەکانمانەوە تەقێندرانەوە ".
باسیلەوەشکرد:" تەقاندنەوەی ئەو تەقەمەنییانە
بەشێوەیەکی رێکخراو بووە، بە جۆڕێک بۆ ئەوەی زیانی نەبێت، چاڵێکی گەورە هەڵکەندراو
لە نێویدا تەقێندرانەوە ".