قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە ١٠٠ هەزار پارچە دەرمان لەناودەبات
قائیمقایەتی سلێمانی رایگەیاند، له‌چوار مانگی رابردودا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویه‌تی له رێگه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا بگرێت كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێم كراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نیسان، د، پەرست نەقشبەندی پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند:" به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له چوار مانگی رابردودا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (100) هه‌زار پارچه‌ی ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتوه كه‌به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون".
وتیشی:" جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له ماوه‌به‌سه‌رچوو، بێ سه‌رچاوه و خراپ عه‌مباركردن پێكهاتوه و له چوار مانگی رابردوودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (٢٨٠) سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و هه‌مو ئه‌و شوێنانه ئه‌نجامداوه کە هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن".
ئاماژەی بەوەشدا:" لە کۆتی ٢٨٠ سەردان، ١٢٠ سه‌رپێچی و ٤٥ داخستن و ١٥ ئاگاداركردنه‌وه و هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه دوو شوێن روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه".
ئەوەشهاتووە:" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی ده‌رمان له‌ناوده‌برێت".