یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توشی کۆرۆنا بوو

وەرزش 06/04/2021

Alternate Text

یانەی یۆڤانتۆس توشبوونی ڤیدرێگۆ بێرناردیسکی یاریزانی یانەکە و هەڵبژاردەی ئیتاڵیای راگەیاند، بەوەش بوو بە شەشەم یاریزانی ئەو هەڵبژاردەیە کە توشی کۆرۆنا بوبێت.

ئاژانسی "رۆیتەرز" ئاشکرایکردووە:" مەترسییەکان لەبارەی زۆربوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لەنێو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا زیادیکردووە، کە لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا سێ یاری لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ئەنجامداوە".

توشبوونی بێرناردیسکی لە کاتێکدایە کە لەرۆژی دووشەممەی رابردوو توشبوونی هەریەکە لە کاڵیاری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکە، ئالیسۆ گرانیۆ و ئالیساندرۆ فلۆرینتسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندرا.

هاوکات، مارکۆ فێراتی، یاریزانی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەهۆی توشبوونی بەو ڤایرۆسە بەشداری لە یاری داهاتووی یانەکەی لەبەرامبەر بایرن میونخ ناکات، کە بڕیارە سبەی لە چوارچێوەی قۆناغی هەشتەمی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا