ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە چوارچێوەی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، ٢٠٩ هەزار وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢١، مەریوان نادر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق لە هەژمار فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە:" پاڵپشت بە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سەرجەم ئەو وانەبێژ و فەرمانبەرە کارگێڕییە خۆبەخشانەی فەرمانی کارگێڕییان هەیە بکرێن بە گرێبەست ".
هاوکات، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ناوەند ئاشکرایکردووە:" بڕیاری بەگرێبەستکردنی وانەبێژان زیاتر لە ٢٠٩ هەزار کەس دەگرێتەوە "