ئەمشەو سێ بومەلەرزە پێنجوێنیان هەژاند

کوردستان 06/04/2021

Alternate Text

ئەمشەو لە سێ کاتی جیاوازدا سێ بوومەلەرزە قەزای پێنجوێنیان هەژاند.

ئەمشەوی سێشەممە ٦ی نیسان، لە سێ کاتی جیاوازدا ناوەندی قەزای پێنجوێنیان هەژاند، کە زیانی ماددی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی بومەلەرزەی ئێران، بومەلەرزەکانی بە گوڕی ٣،٣ و ٣،٨ و بەهێزترینەکەیان بە گوڕی ٥،٣ پلەی رێختەر بووە.

هەر لەو بارەیەشەوە زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پینجوێن رایگەیاند:" ئەمشەو سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێنم کرد بۆ لە نزیکەوە دەربڕینی سوپاس وپێزانینی خۆمان بۆ سەرجەم کارمەندانی دڵسۆز و پزیشکان کە لەکاتی ڕوودانی بومەلەرزەکەی ئەم ئێوارەیەدا دڵسۆزانە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیە بەڕێزانەیان دا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زەبری جەستەی و دەروونیان پێگەیشت بوو کەژمارەیان (١٥)کەس بووە.

لە هەمانکاتدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بومەلەرزەکە بە دووری ٩،٥ کیلۆمەتر لە قەزای پێنجوێن و لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەستیپێکراوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا