ئیسڕائیل بەئامانجکردنی کەشتیە ئێرانیەکەی گرتە ئەستۆی خۆی و ئاگاداری دەداتە ئەمریکا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 07/04/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی دوێنێ یەکێک لە کەشتیەکانی ئێران بە ناوی ساوێز لە دەریای سووردا کرایە ئامانج، ئیسڕائیل ئەنجامدانی کردەوەکەی گرتە ئەستۆی خۆی.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەمریکادا رایگەیاندووە:" ئیسڕائیل بەرپرسیارێتی کردەوەکەی گرتووەتە ئەستۆی خۆی و لە هەمانکاتدا ئاگاداری ئەمریکای کردووەتەوە کە هۆکاری پشت کردەوەکە ئەوەبووە کە ئێران کەشتیەکانی ئیسڕائیلی کردووەتە ئامانج و وەک بەرپەرچدانەوە ئەو کارەی کردووە.

سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت وتوشیەتی کە ئیسڕائیل بە ئەمریکای راگەیاندووە لە ئێوارەی دوێنێدا کردەوەکەی ئەنجامداوە و تۆڵەی خۆی سەندووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ٦ی نیسان، کەشتییەکی ئێران بە ناوی ساوێز لە دەریای سوردا لە نزیک سنورە ئاویەکانی سوریا کرایە ئامانج و تا درەنگانی شەو دیار نەبوو کە ئەنجامدەرانی کردەوەکە کێن، تا لە کۆتاییدا ئیسڕائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە کارەکە دەربڕی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا