ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردن و ئەنجامدانی خوێندنەوە بۆ چەند یاسا و پێشنیازەیاسایەک.

بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانیشتنی ئاسایی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی نیسان لە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆدا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.

هەروەها لە تەوەرێکی دیکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری و پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.

هەروەها لە تەوەری کۆتاییدا بیرۆکەی پەرلەمانتار مەم بورهان محەمەد تایبەت بە حوکمڕانی بیرۆکراسی دەخرێتە ڕوو، کە ئەویش بەپێی حوكمی خاڵی ٢ی بڕگەی یەكەم لەماددەی ٤٩ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا