بەپێی ئامارێکی
ماڵپەڕی فۆڕبس،دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ریزبەندی دەوڵەمەنترین کەسایەتییەکانی جیهان لە پلەی ١٠٠١ بوو، بەڵام ئێستا دابەزیوتە پلەی ١٢٩٩.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەرلەوەی ببێتە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە
یەکێک بووە لە سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتە، بەڵام بە پێی پلەبەندییەکی ماڵپەڕی فۆڕبس
ناوبراو بەهۆی پۆستەکەیەوە سامانەکەی کەمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و کاری
سەرمایەدارییەکەی زیانی گەورەی بەرکەوتووە.
بەپێی پلەبەندی ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە دۆناڵد
ترەمپ لەماوەی سەرۆکایەتیکردنیدا ٧٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی لێکەوتووە و تەنیا لە
ماوەی ساڵێکدا و لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ سەرۆکە ئەمەریکییەکە
٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە سامانەکەی کەمی کردووە.
دۆناڵد ترەمپ بەرلەوەی ببێتە سەرۆککۆمار
سامانەکەی بە ٣ ملیار دۆلار مەزندە کراوە، بەڵام لە ئێستادا بە ٣.٢ ملیار دۆلار
مەزندە دەکرێت.