٥٠ ملیۆن دینار بە قەرز دەدرێتە فەرمانبەران

ئابوری 07/04/2021

Alternate Text

بانکی رافیدەین رایگەیاند، ٥٠ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و ٣٠ ملیۆن دینار دەدرێت هاوڵاتیان بۆ درووستکردن یاخود نۆژەنکردنەوەی ماڵەکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا، بانکی رافیدەین رێژەی سوودی سەر قەرزی ٥٠ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و ٣٠ ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە دەگاتە ٥٪، کە ئەو قەرزەش بە مەبەستی بنیاتنان یاخود نۆژەنکردنەوەی یەکەکانی نیشتیەجێبوونە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا داوایان لە لە هاوڵاتیان کردووە سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی قەرزەکە و لە هەمانکاتدا لقەکانیان راسپاردووە بە رەخساندنی ئاسانکاری لە مامەڵەکاندا بۆ هاوڵاتیان تا بە ئاسانترین رێککار ئەو بڕە پارەیە وەربگرن کە پێویستیانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا