Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چوار ملیۆن توشبوون لە جیهاندا، تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، تەنها لە ماوەی نێوان ٢٩ی ئازار بۆ ٥ی نیسان، زیاتر لە چوار ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی  ڤایرۆسەکە بوون.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە ژمارەی توشبوواندا بۆ هەفتەی شەشەمە کە بەردەوام دەبێت لەو رێژە بەرزەدا، هەروەها رێکخراوی تەندروستی جیهانی راشیگەیاندووە کە تەنها لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٧١ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لە جیهاندا.

تەنها لە ئەوروپا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار توشبوو تۆمارکراوە، رێژەی مردنیش ٢٤ هەزار کەس بووە، لەلایەکی دیکەوە لە هەردوو ئەمریکای باکور و باشور زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار توشبوو تۆمارکراوە، هەروەها ٣٧ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP