بڕیار لەسەر چارەنووسی خوێندنی خوێندکاران دەدرێت

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ ٧ی نیسان، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لیژنەی وەزارەتی پەروردە و نوێنەری یەکێتی مامۆستایان کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر چارەنووسی خوێندنی خوێندکاران دەدرێت.

عەبدوسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان لەکۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، بۆ بڕیاردان لەسەر پرۆسەی خوێندن "بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان لەگەڵ لێژنەی وەزارەتی پەروەردە  و یەکێتی مامۆستایان کۆببنەوە" ڕاشیگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆناوە "پێیان وا نیە لەئێستادا بتوانن دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی خوێندکاراندا بکەنەوە."
کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەیە ڕێگا چارەیەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت، ئەگەر ڕێگا چارەیەکیش نەدۆزرێتەوە ئەوا لەڕێگای خوێندنی ئەلکترۆنییەوە درێژە بە خوێندن دەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا