سێ بەرنامەی کەناڵەکانی کۆڕەک و کوردماکس و نێت تیڤی راگیرا

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

بە فەرمانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، سێ بەرنامەی کەناڵەکانی کۆڕەک و نێت تیڤی و کوردماکس راگیرا.

ئەمڕۆ بە فەرمانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، سێ بەرنامەی کەناڵەکانی کۆڕەک و کوردماکس و نێت تیڤی راگیران بەهۆی بوونی ناوەڕۆکی ناشیاو لە بەرنامەکاندا.

ئەو بەرنامانەی کە فەرمانەکانی وەزارەتی رۆشنبیری دەیانگرێتەوە بریتین لە بەرنامەی(نایت شۆ) لە کەناڵی کۆرەک، بەرنامەی (شۆ مەگەزین) لە کەناڵی کوردماکس، هەروەها بەرنامەی (نێت گرام) لە کەناڵی نێت تیڤی.

شایەنی باسە لەم بەرنامانەدا ئەو کەسانەی میوان دەبوون پێکهاتبوون لە کچە مۆدێلەکان و هونەرمەندان، بەپێی بڕیاری وەزارەتەکەش، بۆ ماوەی هەفتەیەک پەخشی ئەو بەرنامانە رادەگیردرێت و دەبێت دواتر بە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی بەرنامەکەندا بکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا