Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شەش ژن لە عەربەت و سەیدسادق دەستگیرکران

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەش ژنیان بە تۆمەتی دزیکردن لە ناحیەی عەربەت سەیدسادق دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، لەدوو رووداوی جیاوازدا و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، شەش ئافرەتیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکرد".
باسیلەوەشکردووە:" پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا چوار ئافرەت لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیر بکرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبویان".
جەختیلەوەشکردووەتەوە:"لەلایەکی دیکەوە مەفرەزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباری ئافرەتیان لەماڵێکدا لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد کە بەنیازبون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن".
 بەوتەی پۆلیسی سلێمانی:" سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP