هێرشکرایە سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق

عێراق 07/04/2021

Alternate Text

پێگە هەواڵییەکانی عێراق رایانگەیاند،ئەمڕۆ چوارشەمە ٧ی نیسان لەلایەن هێزێکی چەکدارییەوە یەکێک لە کاروانەکانی هێزەکانی ئەمەریکا کراوەتە ئامانج.
 ئاژانسی سابرین نیوز رایگەیاند:"لە پارێزگای بابل هێرشکراوەتە سەر  کاروانێکی سەربازەکانی ئەمەریکا".
ئاماژەی بەوەشکرد:"هێرشەکە لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە کە  کە بە قاسم ئەلجەباریین ناسراون ئەنجامدراوە ".
هاوکات ئاژانسی بەغداد ئەلیەومیش لە زاری سەرچاوە ئامنییەکانەوە هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و راشیگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا