بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانی ئارێشتگا و سەمونخانەیەک لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی
قائیمقامیەتەوە داخران و دەستبەسەر بڕێک لە گۆشتی ئاژەڵی نەشیاویشدا گیرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢١، قائیمقامیەتی
سلێمانی بلاویکردووەتەوە:" بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی
سلێمانی هەریەکە لە ئارێشتگای کچانی جوان لە گەڕەکی کوردسات و فڕن سەمونی کاردۆست
لەگەڕەکی تاڤگە لە سەرچنار داخران ".
هاوکات، ئەوەشخراوەتەڕوو:" له دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن لیژنەکانی
قائیمقامیەتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا گیراوە کە له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست
و نایاسایی سه‌ربڕدرابون و هه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرانەوە
".