فڕۆکەیەکی جەنگی سەر بە هێزی ئاسمانی تورکیا لە ناوەڕاستی وڵاتەکە تێکشکا و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکەی گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢١، دەزگا میدیاییەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە:" فڕۆکەیەکی جەنگی سەر بە هێزی ئاسمانی تورکیا لەکاتی نمایشی سەربازیدا لە ویلایەتی قۆنیە لە ناوەڕاستی وڵاتەکە تێکشکا و کەوتەخوارەوە، هەرچەندە پاش رووداوەکە راستەوخۆ تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، بەڵام فڕۆکەوانانەکە گیانیلەدەستدا ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" فڕۆکەکە کە لە جۆری NF-5 بووە، لەکاتی نمایشدا کەوتووەوەتەخوارەوە ".