هەڵبژاردەی عێراق لە ریزبەندی "فیفا" پلەیەک چووە پێشەوە

وەرزش 07/04/2021

Alternate Text

یەکێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا" ریزبەندی هەڵبژاردەکانی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی نیسان، روژنامە وەرزشییەکان بڵاویانکردووەتەوە:" لە نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان کە لەلایەن "فیفا" پۆلێن دەکرێن، هەڵبژاردەی عێراق بە کۆکردنەوەی ١٣٥٢.٨٢ خاڵ رێزبەندی ٦٨ی هەڵبژاردەکانی جیهانی بۆ تۆپی پێ وەرگرتووە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" هەڵبژاردەی عێراق لە پاش هەڵبژاردەکانی تونس، جەزائیر، مەغرب، میسڕ، قەتەڕ و سعودیە لە پلەی حەوتەمی هەڵبژاردە عەرەبییەکان دیاریکراوە، پاش هەڵبژاردەکانی ژاپۆن، ئێران، کۆریای باشور، ئوستڕالیا، قەتەڕ و سعودیەش ریزبەندی حەوتەمی هەڵبژارەکانی ئاسیای وەرگرتووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا