وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم تیمەکانی پزیشکی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاداشت دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە:" حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە پاداشت و خەرجی سەرجەم ئەو تیمە پزیشکییانە خەرج بکرێت کە بەرکەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ توشبووانی کۆرۆنا هەیە".
لە هەرێمی کوردستان رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و مردنی ١٣ توشبوو تۆمارکراوە.