لەشەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک بە فیشەک
بریندارکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی نیسان، میدیاکان رایانگەیاندووە:" بەهۆی پێکدادانی
دوو ئۆتۆمبێلەوە لەشەقامی ٦٠ مەتری هەولێر کەسێک بە فیشەک بریندارکراوە".
ئەوەش راگەیەندراوە:" شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان جلوبەرگی سەربازی
لەبەردابووە و لەدوای رووداوە کە چەکەکەی دەرهێناوە و شۆفێرەکەی دیکەی
بریندارکردووە".