دەستەی رێکخستنی تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەدات لەبارەی ڤاکسینی ئەسترازینیکاوە
بەوەی نابێت خوار تەمەن ٣٠ ساڵ بەکاریبهێنێت.
ماڵپەڕی"سپوتینک"ی روسی ئاماژەی بەوەکردووە:" دەستەی
رێکخستنی تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەدات لەبارەی ئەوەی ئەو کەسانەی تەمەنیان
لەنێوان ١٨ بۆ ٢٩ ساڵدایە بەوەی ڤاکسینی ئەسترازینیکا بەکارنەهێنن".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لەبری ئەو ڤاکسینە باشترە ئەو کەسانەی
تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٩ ساڵدایە ڤاکسینەکانی ڤایزەر و مۆدێرنا بەکاربهێنن".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، پێگەی دەرمانە ئەوروپییەکان باسیلەوەکردبوو،
پەیوەندییەک لەنێوان ڤاکسینی ئەسترازینیکا و جەڵدەی خوێندا هەیە.