بە گوێرەی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ ١٨ توشبووی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەکانی شارەکە کراون و ١١ توشبووش دوای چاکبوونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهێشت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێی لەبارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە :" ئەمڕۆ یەک کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە سلێمانی گیانیلەدەستدا، ١٨ توشبووی نوێش داخڵی نەخۆشخانەکان کران و ١١ توشبووش پاش چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسەکە نەخۆشخانەیان جێهێشت ".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" لە ئێستادا ٨٩ توشبوو لەنێو نەخۆشخانەکانی شارەکەدا ماون، ٧٩ توشبووش پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە و ١٧یان لە ژێر چاودێری چڕدان ".