لەدوای ئەوەی وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریدا بەرنامەیەکی کەناڵی کوردماکس
بوەستێت کەناڵەکە پابەندی بڕیارەکە نەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی نیسان، وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریدا بەرنامەی SHOW
MAGAZINEی کەناڵی کوردماکس رابووەستێت، بەڵام کەناڵەکە پابەندی بڕیارەکەی وەزارەت
نەبووە و لەسۆشیال میدیاوە درێژە بەبەرنامەکەی دەدات.
هاوکات، سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران بە BMC راگەیاند:" ئەو کەنالە کەسانێکیان لەپشتە وەزارەتی رۆشنبیری ناتوانێت
رێگرییان لێبکات".
ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریدا سێ بەرنامەی
کەناڵەکانی (KURDMAX, KOREK TV, NET TV) رابیگیرێن