پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دانیشتووی
قەڵادزێ، پاش گەیاندنی بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢١،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە:" هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت (شەلەل
دەماغ) بەناوی (ئـ . ع . م) کە دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەڵادزێ بووە، بە
برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" بەوتەی
کەسوکارەکەی کوڕەکەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی چووەتە
سەربانی ماڵەوە بەربووەتەوە و بەوهۆیەوە بە سەختی بریندار بووە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو :"
هاوڵاتییەکە لەدایکبووی ساڵی 1997 و لە رەگەزی نێر بووە، پەڕوای لێکۆڵینەوەش بۆ
رووداوەکە کراوەتەوە ".